Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 12:06

ئیدارەی ئەمریکا سزای خستە سەر تۆڕى هاوکاریى دارایى حیزبوڵڵا

کوردستان TV
100%

ئیدارەی ئەمریکا، بە ھاوکاریی قەتەر، حەوت کەسی بە تۆمەتی پاڵپشتیی دارایی بۆ حیزبوڵڵا، خستە لیستی سزاکانەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە ئەمریکا و قەتەر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتر رێکاری گونجاویان لە دژی تۆڕی دارایی حیزبوڵڵا لە نیمچە دوورگەی عەرەبی گرتووەتەبەر. راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ھەر یەک لە، عەلی حەسەن رەزا بانایی، عەلی رەزا قەسابی لاری و عەبدولموئەیەد بانایی، بە تۆمەتی ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ حیزبوڵڵا، خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

جگە لەوه‌ له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، کە بە تۆمەتی ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ عەلی حەسەن رەزا بانایی، ھەریەک لە عەبدولرەحمان عەدولنەبی شەمس، یەحیا محەمەد عه‌بد موحسن، مەجدی فائیز ئوستاد و سلێمان بانایی، خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، کە کۆمپانیای ئەلدار بۆ بازرگانی خانوو و زەویش کە ناوەندەکەی لە قەتەرە خراوه‌ته‌ لیستی سزاکانەوە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC)، ئاندریا گاجکی، کە لە راگەیەندراوەکەدا بۆچوونی خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوە کردووە کە حیزبوڵڵا، بۆ "پڕکردنی قاسەکانی" و "پاڵپشتی کردنی کردەوە تیرۆریستییەکان"، تۆڕی جیھانیی سەرچاوەی دارایی پێشدەخات و دەیەوێت سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی بە خراپی بەکار بھێنێت.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، رایگەیاند، بڕیاری سزاکان کە لەگەڵ قەتەردا داویانه‌، "یەکێکە لە گرنگترین چالاکییە ھاوبەشەکان" و داوای لە حکوومەتەکانی دیکە کرد کە ھەڵوێستی ھاوشێوە لە دژی حیزبوڵڵا بگرنەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.