لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 77 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به 74 دۆلار و 81 سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به 79 دۆلار و 40 سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 09:51ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،14 بەرزبووەتەوە و به 77 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به 74 دۆلار و 81 سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 78 دۆلار و 34 سه‌نت بۆ 79 دۆلار و 9 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 77 دۆلار و 59 سه‌نت بۆ 76 دۆلار و 84 سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.