سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، خۆی سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ڕێگه به هیچ زێده‌ڕه‌وییه‌ك نادات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕۆل و پشتگیریكردنی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: حكوومه‌ت به‌ڵێنی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان هێنایه جێ و هه‌موو داواكاری و پشتگیرییه‌كمان پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كیان بۆ چاودێریكردنی پێشێلكاری كاندید و حزبه‌كان پێكهێناوه، هه‌ر لایه‌نێك پێشێلكاری بكات به دڵنیاییه‌وه ده‌درێته دادگا و كۆمیسیۆن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی جه‌ختی كرده‌وه كه ڕایسپاردووه لێخۆشبوونی تایبه‌تی سزادراوانی ڕووداوه‌كان و ئافره‌تان ده‌ربكه‌ن، جگه له بابه‌تی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی.
ڕاشیگه‌یاند كه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر له ئاسته‌نگ و قه‌یرانیان تێپه‌ڕاندووه به‌تایبه‌تیش له‌بواره‌كانی ئابووری و دارایی و ته‌ندروستی و ئه‌منی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كاری حكوومه‌ت زۆر كاری باش كراوه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كه‌موكوڕی هه‌یه، ئامانجمان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆی، ئێمه هه‌ندێ هه‌ڵوێستی بوێرانه‌مان داوه بۆ باشكردنی بارودۆخه‌كه و گه‌یاندنی عێراق له‌سه‌ر هێڵی ڕأست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.