ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژی حه‌مباركردن له كۆگاكانی نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكا.
نرخی نه‌وتی خامی بررێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 92 سه‌نت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه 77.72 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی سووكی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مانشێوه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و 1.54 دۆلار دابه‌زی و بووه 73.29 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕێژی حه‌مباركردن له كۆگاكانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا دوای تێپه‌ڕبوونی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا و لافاوه‌كانی كه‌نداوی مه‌كسیك بۆ 418.5 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.