Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:30

داھاتی عێراق لە فرۆشی نەوت بۆ مانگی رابردوو گەیشتووەتە شەش ملیار و 711 ملیۆن و حەوت ھەزار دۆلار

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئەیلوولی رابردوو، گەیشتووەتە شەش ملیار و 711 ملیۆن و حەوت ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئەیلوولی رابردوو، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، گەیشتووەتە 92 ملیۆن و 422ھەزار و 485 بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی شەش ملیار و 711 ملیۆن و حەوت ھەزار دۆلار بووە.

باس لەوەشکراوە کە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 89 ملیۆن و 224 ھەزار و 354 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 922 ھەزار و 857 بەرمیل و بڕی نەوتی ھەناردەکراویش بۆ ئوردن، گەیشتووەتە 275 ھەزار و 247 بەرمیل.

هەروەها هاتووە، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و 81 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 72 دۆلار و 61 سەنت فرۆشراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.