له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی بازنەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک هه‌ر یه‌ك له كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان د. شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە ۳۰‌ی پارتی لە بازنەی ۱‌ی کەرکووک و نەجوا حەمید کاکەیی، کاندیدی ژمارە ٥۲ی پارتی لە بازنەی ۲ی کەرکووک رایانگه‌یاند :
لای خۆیه‌وه د. شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە ۳۰‌ی پارتی لە بازنەی ۱‌ی کەرکووک رایگه‌یاند :
تاكه ناوچه‌یه به‌و قۆناغه نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن كراوه‌ته‌وه و به هێزی خۆمان ده‌پارێزرێت و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌یی پارتی ده‌رده‌خات و له ئاینده‌یه‌كی نزیك باره‌گاكانیش ده‌كرێنه‌وه بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پارتی گه‌راوه‌ته‌وه كه‌ركووك و له‌و نزیكانه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی و باره‌گای لقی 3 ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌ركردایه‌تی پارتیش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته . ئه‌وه كۆمه‌لێك هه‌نگاوه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووك
ئێمه هاتووین بمێنینه‌وه به شكۆ ، داخوازی ئێمه داخوازی ره‌وان ، بوونی پارتی مایه‌ی سه‌قامگیری شاره‌كه‌یه . پارتی ده‌یه‌وێت كه‌ركووك بگه‌رێنێته‌وه نه‌ك باره‌گا .
سووتاندنی پۆسته‌ره‌كانی پارتی و كاندیده‌كان له هه‌ندێ شوێنه كه میلیشیا و خه‌ڵكی شۆفێنی لێیه ئه‌وان نایانه‌وێت پارتی كه هێزێكی گه‌وره‌یه و چوونی ئه‌ندامانی پارتی بۆ په‌رله‌مان واتا نه‌هێشتنی ته‌عریبه و به‌رگریكردنه له‌و مافانه‌ی كه زه‌وت كراون له‌و شاره و هه‌روه‌ها ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه رووی به‌رووی گه‌نده‌ڵكاران ببینه‌وه .
هه‌روه‌ها هێزێكی سیاسی له‌و شاره كه متمانه‌ی له ده‌ستداوه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان به‌و ده‌رده بردووه و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له پارتی كراوه ئه‌وانی سه‌خله‌ت كردووه .
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها خه‌ریكی دزین و دۆشین و غه‌دركردن بوونه و هه‌وڵی خزمه‌تكردن نه‌دراوه ، به‌ڵكو هه‌وڵی روخاندنی دراوه .
سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوركوك د شاخه‌وان رایگه‌یاند له رووی سیاسی و ئه‌منی و ئیداری رێككه‌وتن كراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی زیانیان پێ كه‌وتووه یان دوورخراونه‌ته‌وه به‌هۆی سیاسی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار‌و وه‌زیفه‌كانیان .
د . شاخه‌وان جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێ نه‌یاران بزانن گه‌رانه‌وه‌ی پارتی واتا گه‌رانه‌وه‌ی ئالای كوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی تاكی كورده بۆ شاری كه‌ركووك
هه‌روه‌ها نەجوا حەمید کاکەیی، کاندیدی ژمارە ٥۲ی پارتی لە بازنەی ۲ی کەرکووک لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند :
وه‌ك بازنه‌ی 2 له 16ی ئاب پێشوازیمان كرد له ئاڵای كوردستان و پارتی و ئه‌و نووسینگه‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن ته‌رخان كراوه ، بۆیه هه‌وڵمان زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كه‌ركووك به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ده‌نگ به پارتی و كاندیدی پارتی بده‌ن ، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكه سیمای خۆشی به ده‌موچاویانه‌وه دیاره زیاتر ئارام بوونه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن .
ئێمه كه ساڵی 2018 به‌شدار نه‌بووین له هه‌لبژاردن ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق و شاری كه‌ركووك ، كه مه‌ترسیه‌ك هه‌بوو بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره ، ئێمه هاتووین ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌رێنینه‌وه بۆ شاره‌كه
روونیشیكرده‌وه كه خوێندنی كوردی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر خوێندنی كوردی هه‌ڵپه‌سێردراوه ، به‌ڵام له ئاینده گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی خوێندنی كوردی له‌و شاره .
جه‌ختیشی كرده‌وه له كاتی سه‌ركه‌وتنی ئێمه ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌موو بواره‌كان خزمه‌تی ئه‌و شاره بكه‌ین بێ جیاوازی پێكهاته‌كان ، ئێمه ده‌بینه نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.