فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئەو دەستکەوتانەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی کارەکانی ناوه‌ندى هەماهەنگیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بەدەستهاتوون و روونیشیكرده‌وه کە هه‌ماهه‌نگى باڵاى ئه‌منى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش له ناوچه‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شى ئه‌منیى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى،گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگه‌یاندووە، دروستكردنى ژووره هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان رۆڵى هه‌بووه له به‌جێگه‌یاندنى ده‌ستكه‌وتێكى زۆر، له‌نێویشیاندا دروستكردنى دوو لیواى هاوبه‌ش له ناوچه‌كانى بۆشایی ئه‌منى نێوان هێزه‌كانى ناوه‌ند و هه‌رێم كه تیرۆریستانى داعش جموجۆڵ و چالاكیان تیایدا هەبوو.
تەحسین خەفاجی راشیگه‌یاندووه: "ژووره هاوبه‌شه‌كان رێگه‌خۆشكه‌رن بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش و هه‌میشه‌یی بۆ پشتیوانیی كردنى هاریكارییه‌كان دژى تیرۆریستان، هه‌روه‌ها پاڵنه‌ریش بوو بۆ هاریكاریى وهه‌ماهه‌نگى له‌بوارى جموجۆڵى كه‌رته‌كان بۆ رێگریی كردن له دزه‌كردن ونه‌هێشتنى تیرۆریستان و راوه‌دوونانیان، ئه‌مه‌یش بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى گرنگ بۆ پته‌وكردنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه".
لە 12ی ئابى رابردوودا، لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازیى باڵاى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان گهیشتنە رێکەوتن بۆ دروستكردنى شەش ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.