Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 03:59

لەسۆران هاووڵاتییەک دەکەوێتە نێو حەوزی کارگەیەکی دروست کردنی چیمەنتۆ و دەخنکێت

کوردستان TV
100%

لەکارگەیەکی دروست کردنی چیمەنتۆ لە دەڤەری سۆران، هاووڵاتیەک دەکەوێتە  نێو حەوزی کارگەكه‌و دەخنکێت.

هاووڵاتیەک لەکاتی کار کردن لە کارگەى دروست کردنى چیمەنتۆ (کۆنکریت) لە شارەدێى (دێلزیان) لە یەکێک لە حەوزەکانی کارکردنی کارگەکە خنکاوە .

دوای رووداوه‌كه‌ش دەستبەجێ تیمى مەلەوانى بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنى روداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناو گواستیانەوە بۆ پزیشکی دادی لە سۆران.

بە پێی ڕاپۆرتی تیمەکانی شارستانی هاووڵاتیەکە ناوی (رێبەر محمد حسێن) لە دایک بووی (1998)ە دانیشتوى گوندى سرێشمەی سەر بە(ناحیەى خلیفان ) ە پیشەی شوفێرى مێکسەرە لە کارگەکە .

بە پێی وتەی ئەو کەسانەی لەو کارگەیە کار دەکەن،  هاووڵاتیەکە لە کاتی کارکردن كه‌وتۆته‌ نێو حەوزێکى کارکردنى ئاوى کارگەکە کە قوڵایی (4) مەتردەبێت.

لە ئێستادا لە لایەن پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانی گه‌نجه‌كه‌دا دەکرێت.

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.