Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:14

دۆزینه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی کحوولی که‌ ته‌مه‌نه‌که‌ی 5000 ساڵه‌

کوردستان TV
100%

 

زانا شوێنه‌وارییه‌كانی چین بۆ یه‌كه‌مجار پاشماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی كحوولی كۆنیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی بۆ زیاتر له‌ 5000 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاژانسی (شینخوا)ی چینی بڵاوی كرده‌وه‌: زانا شوێنه‌وارییه‌كان پاشماوه‌ی خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كه‌یان له‌ نزیك شوێنێكی شوێنه‌واری كۆن له‌ شاری یانگشاو له‌ هه‌رێمی بۆست دۆزیوه‌ته‌وه‌.

زاناكان له‌ كاتی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا له‌ شوێنێك ئێسك و پروسكی مرۆڤ و پاشماوه‌ی خواردنه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنه‌وه‌كه‌ كحوولی و مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر بووه‌ و له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی یانگشاو به‌كارهێنراوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ لی شوو سه‌رۆكی تیمی پشكینه‌ران ڕایگه‌یاند، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پاشماوانه‌ ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌‌ كحوولی و مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان له‌ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی یانگشاودا به‌كارهاتووه.

هه‌ر له‌ كاتی پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ قوماشی حه‌ریریش دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات به‌ر له‌ پێنج هه‌زار ساڵ چینییه‌كان گرینگییان به‌ كرمی ئاوریشمی داوه‌ بۆ دروستكردنی قوماشی حه‌ریر.   

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.