پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند، ئێستا هیچ كێشه و قهیرانێكی نهبوونی غازی ماڵان له سنووری پارێزگای ههولێر نییه و ههر كهسێكیش غاز گران بفرۆشێ سزای یاسایی دهدرێت.
ئەمشەو یەکشەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەند بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جێگیربوونی نرخ و ڕێگەنەدان بە گرانکردنی نرخی غازی ماڵان، چەند کارگەیەکی غازی لە هەولێر بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر تەئکیدی لەوە کردەوە کە هیچ کێشە و قەیرانێکی نەبوونی غاز لە سنووری پارێزگای هەولێر نییە و ڕێگەش بەهیچ کەس نادرێت نرخی غاز لەسەر هاووڵاتییان گران بکات، هەر کەس و لایەنێکیش ئەوکارە بکات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێت.
داواشی لە هاوڵاتییان کرد لە هەر گەڕەک و شوێنێک بینیان غاز بەگرانی دەفرۆشرێت تیمەکانی قائیمقامیەت و پارێزگای هەولێری لێ ئاگادار بکەنەوە.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: هەولێر ڕۆژانە پێویستی بە 13 تەنکەر غازی شل هەیە تاوەکو بتوانرێت پێداویستی هاووڵاتییان دابین بکرێت، ئەمڕۆ 20 تەنکەر گەیشتووە، واتا لەوەی کە پێویستە بە زیادەوە گەیشتووە، بۆیە هاووڵاتییان دڵنییا دەکەینەوە کە هیچ شتێک نییە بە ناوی قەیرانی نەبوونی غاز و کێشەی غاز لە سنووری پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.