گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕأیگه‌یاند: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – مه‌خموور له نزیك گوندی قۆریتان پێكدادانێك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕأشیگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه تیژڕه‌وی و پێشبڕكێ بووه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ له جۆره‌كانی شۆفرلێت مالیبۆ و تۆیۆتا پیكاب.
حاجی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێڵه مالیبۆكه خێرابووه و خۆی كێشاوه به پیكابه‌كه و دواتریش چۆته سه‌ر شۆڵده‌ر و خۆی كێشاوه به سێ هاووڵاتی پیاده كه له‌سه‌ر ڕێگاكه بوون و هه‌رسێكیانی كوشتووه، دواتریش كه‌وتۆته ناو دوكانێك و له‌وێ ئۆتۆمبێڵه‌كه وه‌ستاوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕووداوه‌كه به كۆی گشتی سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.