Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 02:08

پێکھاتەکان: بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین

کوردستان TV
100%

 پێکھاتەکانی سنووری مووسڵ باس لەوە دەکەن کە لەلایەن ھێزە ملیشیاییەکانەوە تەعدایەکی زۆریان لێ دەکرێت و داوا دەکەن ماددەی 140جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئارامی بۆ ناوچەکانیان بگەڕێتەوە، بۆیە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140.

مەلا سالم شەبەک، نوێنەری پێشووی کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەو سنووری شەبەک لێی نیشتەجێن، لە دەشتی نەینەوا لەلایەن ھێزی ملیشیاوە تەعدایەکی زۆر لە شەبەک دەکرێت، بۆیە بڕیاریان داوە بۆ ئەوەی ئەمن و ئەمان بۆ ناوچەکانیان بگەڕێتەوە و لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ەوە بکەونە سەر ھەرێمی کوردستان، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

ئەحمەد حەماد، ھاووڵاتییەکی عەرەبە رایده‌گه‌ێنێت: تاوەکوو پێشمەرگە و پارتی لە سنووری ئێمە بوو ھیچ کێشەیەکی ئەمنیمان نەبوو و ناوچەکانمان ئارام بوون، بەڵام ئێستا ئارامی لە ناوچەکانمان نەماوە، بۆیە دەمانەوێت دەنگ بە پارتی بدەین بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانمان و ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و ئیدی سەر بە ھەرێمی کوردستان بین.

حوسێن جوقی،  كه‌ ھاووڵاتییەکی کوردی ئێزدیه‌ رایده‌گه‌ێنێت:لە ناحیەی باشیک بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێ دەژین بەھۆی ئەو ھەموو ھێزە و پێشتر تەنھا پێشمەرگە بوو و پارێزگاریی لە ئێمە دەکرد، ئێستا ئەو ئارامییە نەماوە، بۆیە دەمانەوێت ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و بگەڕێینەوە سەر ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین بۆ ئەوەی کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.