ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی هەواری شار لە هەولێر بە نوێنەرایەتیی سەرجەم دانیشتوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەباکەیان سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد، کە بەهۆی کەمتەرخەمی بەڵێندەرەکەوە تووشی کێشەی کارەبا بوونە.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با، وه‌زیری كاره‌با بەڵێنی پێدان کە کێشەکەیان هاوشێوەی دانیشتوانی ستییەکانی شارەکانی دەوروبەر چارەسەر دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: وەزارەت پێشتر بە پێوەری زیرەک 10 ئەمپێر کارەبایان بۆ دابینکردبوو، کە بەهۆی کەمتەرخەمی بەڵێندەرەوە هاوبەشی کارەبا نەبوون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وەزیری کارەبا بە نوێنەرانی ئەم گەڕەکە وتی ئێمە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دانراوین و بۆ هەموو خزمەتگوزارییەکی کارەبا ئامادەین و هەر هاووڵاتییەک هاوبەشی کارەبا بێت، پێویست کارەبای پێ بدرێت.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت، نوێنەرانی هەواری شار بۆ بەتەنگەوە هاتنی کێشەکەیان، سوپاسی وەزیری کارەبایان کرد.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.