Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:32

فه‌یسبووک داوای لێبوردن له‌ به‌رکاهێنه‌رانی ده‌کات ‌

کوردستان TV
100%

 

كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌ خاوه‌ندارێتی هه‌رسێ ئاپی فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتسئاپ ده‌كات، دوای لێبوردنی له‌ به‌كارهێنه‌رانی كرد به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئاپه‌كانیان له‌ جیهاندا.

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو هه‌رسێ ئاپی فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتسئاپ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێكی جیهان له‌كار كه‌وت.

كۆمپانیاكه‌ دوای له‌كاركه‌وتنی ئاپه‌كانی، له‌ ماڵپه‌ڕی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه‌: "ئاگادارین به‌شێك له‌ خه‌ڵك كێشه‌یان له‌ به‌ركارهێنانی ئاپه‌كانمان هه‌یه‌ و ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی له‌ زووترین كاتدا".

كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ تویته‌كه‌دا داوای لێبوردنی له‌ به‌كارهێنه‌رانی كرد به‌رامبه‌ر وه‌رسبوونیان".

په‌ككه‌وتنی هه‌رسێ ئاپه‌كه‌ی كۆمپانیا فه‌یسبووك (فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتسئاپ) نه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڵكو له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شێك له‌ جیهانیش كێشه‌ی تێ كه‌وتبوو.

 

لای خۆشییه‌وه‌ ڕه‌عد ئه‌لمه‌شهه‌دانی گوته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عێراق به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی ڕأگه‌یاندبوو: به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌كنینی ئه‌نته‌رنێت له‌ جیهاندا وای كردووه‌ به‌شێك له‌ ئاپه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تیش فه‌یسبووك و واتسئاپ و ئینستگرام له‌ عێراق و به‌شێك له‌ وڵاتان له‌كار بكه‌ون.

ئاشكراشی كرد كه‌ تێكچوونی هه‌رسێ ئاپه‌كه‌ له‌ناكاو بووه‌ و ته‌نیا له‌ عێراقیش نه‌بووه‌‌ و به‌ڵكو له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانش كێشه‌یان هه‌بووه‌‌.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.