نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌باره‌ی رێگریكردن له كاندیدانی پارتی له شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رایگه‌یاند: هه‌موو كاندیده‌كان ئازادن له هاتووچۆ و بانگه‌شه كردن.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی رێگریكردن له كاندیدانی پارتی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وامیدا له به‌غدا گوتی: ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌ی شنگالم، هه‌موو حزبێك ئازاده له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر و به‌غدا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بكه‌ن. ده‌زانم بانگه‌شه‌كردن ئاسان نییه له عێراق، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه هه‌موو كاندیدێك ئازاده چۆن و له كوێ بانگه‌شه ده‌كات، ده‌بێ به ئازادانه هاتووچۆ بكات. من ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
هاوكات نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق گوتی : ئێمه هه‌موو ئامانج و ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه رێگری بكه‌ین له ساخته‌كارییه‌كان، به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك.
جێگای ئاماژه‌یه رۆژی شه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕێگای سنونێ و شه‌رفه‌ندین-یان به ڕووی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیدا داخست بۆ بانگه‌شه .
دواتریش ئاشتی كۆچه‌ر، به‌رپرسی لقی 17ی شنگال، ڕاگه‌یاند: ڕێگریی په‌كه‌كه له بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتی حزبی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستانه و مه‌رجه‌ع و سه‌ركردایه‌تیی خۆی هه‌یه، په‌كه‌كه چه‌ندین ساڵه ڕێگره له ده‌ڤه‌ری شنگال و به‌پێی یاسا كاندیده‌كانمان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌موو شوێنێك بانگه‌شه بكه‌ن و ڕۆژانی داهاتووش پارتی به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شنگال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.