نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر كه بۆ پشتیوانی له كاندیدانی پارتی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی ئیداره‌یه‌كی شه‌رعی و هاوبه‌ش له كه‌ركووك ھه‌بووه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی توانیمان زۆر پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بوودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌كه‌یدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ده‌شڵێت پێم خۆش‌بوو له نێو كه‌ركووك بووایه، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌م دۆخه‌وه ناتوانرێ.
نێچیرڤان بارزانی: سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كه‌ركووك كرد و رایگه‌یاند: ئێوه‌ی كه‌ركووكی له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه ئازار ده‌درێن و ھه‌وڵی گۆڕینی جوگرافیاتان ده‌درێ، ئێوه ماندوو كراون و ھێشتاش ماندوو ده‌كرێن، دیموگرافیای شاره‌كه‌تان ده‌گۆڕێت و به عه‌ڕه‌ب ده‌كرێت، بۆیه كوردستانیبوون و كهركووكیبوون زۆر سه‌خته. ئێمه به ھه‌ست و سۆز و عه‌قڵه‌وه ھه‌موومان كه‌ركووكین ئه‌وه‌ی كه پارتی و سه‌رۆكی پارتی ده‌یه‌وێ حه‌سانه‌وه‌ی كه‌ركووكییه‌كانه، نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كانی كه‌ركووك ببێته مایه‌ی پێشكه‌وتن و دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی له‌كه‌ركووك نه‌ك ببێته ھۆی ته‌ماحی و ھۆكارێك بۆ گۆڕینی ناسنامه‌ی كه‌ركووك، شه‌ڕی ئێمه له كه‌ركووك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نیشتیمانی و مێژوویی كه‌ركووك بووه، ھه‌روه‌ك خانه‌قین، شنگال و مه‌خموور ، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه دژی ھیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بین. داوای ئێمه بۆ نه‌وتی كه‌ركووك نییه، به‌ڵكو داوای ئێمه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌ركووكه، ئێمه نامانه‌وێ شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی به كه‌ركووكییه‌كان بكرێت یاخود شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووك بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ھه‌موو ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراق ئێمه ده‌مانه‌وێ ئارامی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێكه‌وه ژیان و ھاوبهشیێكی ڕاسته‌قینه له نێوان ھه‌موو ئه‌و پێكھاتانه ھه‌بێت كه له كه‌ركووكدا ده‌ژین. ئێمه نامانه‌وێت به ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و شه‌ڕو كوده‌تا چاره‌نووسی كه‌ركووك یه‌كلابكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ـی عێراقه‌وه چاره‌نووسی كه‌ركووك یه‌كلابكرێته‌وه. ئه‌وه ویستێكی ڕه‌وا و یاساییه، چونكه گه‌لی عێراق له ساڵی 2005ه‌وه وه‌ك به‌شێك له‌ده‌ستووری عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م مادده دهستووریهدان، ئێمه لێره‌دا دووباره داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی دژی مادده‌ی 140 ئه‌وانه‌ن كه دژی ئاشتی و ده‌ستوور و دژی سه‌قامگیری عێراق و دژی پێكه‌وه ژیانن، ئه‌وانه‌ن كه دژی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی عێراقن كه ھه‌شتا له سه‌د ده‌نگیان به‌ده‌ستوور داوه. ئێمه ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌مان ده‌وێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه، ده‌مانه‌وێت له كه‌ركووكیش ھه‌بێت. نامه‌نه‌وێت ھیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك بشكێت، ده‌مانه‌وێت ھه‌موومان خۆمان به‌سه‌ركه‌وتوو بزانین، ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕوئیای سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 سه‌ركه‌وتنه بۆ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق ھه‌موو پێكھاته‌كانی كه‌ركووك پێكه‌وه ژیان و كار و ژیانیان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ھهڵپهڕستانه و بێ به‌رنامه‌یان ھه‌یه ڕێگه بده‌ن. ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی پێمان كرابێت، له‌بووجه‌ی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه خزمه‌تگوزاریمان بۆ كه‌ركووك دابینكردووه، تا ئه‌و كاته‌ی ئیداره‌یه‌كی شه‌رعی و ھاوبه‌ش له كه‌ركووك ھه‌بووه و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی توانیمان زۆر پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بوودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین. ھه‌روه‌ھا ئیداره‌ی له‌و پترۆدۆلارهی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ریده‌گرت زۆر پڕۆژه‌ی له كه‌ركووك ئه‌نجامداوه و شوێنی ئه‌و یارمه‌تیانه دیاره و ھه‌مووان شایه‌تن ئێمه كه‌ركووكمان وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاوی ھه‌رێمی كوردستان سه‌یركردووه، ھه‌رچی له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌بووبێت، ھه‌وڵمانداوه به‌شی كهركووكیشی لێ بدرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كاره‌با له ھه‌رێمی كوردستان بهرھهمھێندرابێ، به‌شی كهركووكیشی لێدراوه وه‌ك شاره‌كانی دیكه، ئێستاش په‌رتووك و پێداویستییه‌كانی زۆر له قوتابخانه‌كانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت. مووچه‌ی مامۆستای قوتابخانه كوردییه‌كانی كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركووك له‌بووجه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێ، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئه‌ركی حكوومه‌تی فیدڕاڵه، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كات. په‌یوه‌ندی نێوان كه‌ركووك و پارتی په‌یوه‌ندی وه‌فاداری و دڵسۆزییه، ھه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كیش بنچینه‌ی وه‌فاداری و دڵسۆزی بێت ھه‌رگیز تێكناچێت، بۆیه لێره‌وه به كه‌ركووكییه‌كان ده‌ڵێم په‌یوه‌ندی وه‌فاداری بۆ كه‌ركووك ھه‌رگیز ناپچڕێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. بارزانی نه‌مر به كرده‌وه ئێمه‌ی فێری خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری كردووه بۆ كه‌ركووك، بۆیه ھیچ پارتییه‌ك له جیھان و كوردستان نییه دڵسۆز و وه‌فادار نه‌بێت بۆ كه‌ركووك له ھه‌رشوێنێك بێت. بارزانی نه‌مر دوای ھاتنه‌وه‌ی له سۆڤیه‌ت، دوای سه‌ردانی به‌غدا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركووك كۆبووه‌وه، له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو كه‌سایه‌تی كه‌ركووك عهبدولئیخوان و حاجی ڕه‌شیدی ناسراو به مه‌خزه‌ن ڕه‌شید دانیشت. له كاتی ڕێككه‌وتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970 و كاتی دانووستاندنی ساڵی 1674 كێشه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق ئه‌وه بوو ده‌ست له كه‌ركووك ھهڵهنهگیرێ. بارزانی نه‌مر ڕازی نه‌بوو كه‌ركووك بكرێته دوو به‌ش و ده‌ستی له كه‌ركووك ھه‌ڵنه‌گرت. ئه‌وه باوه‌ڕێكی پۆڵاین و به‌ھێزبوو لای سه‌رۆك بارزانی و ھه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆیه دوای ھه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانی وره‌ی پێشمه‌رگه و ئیراده‌ی پۆڵاینی خه‌ڵكی كه‌ركووك بشكێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئه‌یلول ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران مۆركرد و شه‌تولعه‌ره‌بی دا به ئێران له پێناو ڕازیكردنی شای ئێران بۆ لێدانی شۆڕشی كوردستان ،له پشته‌وه به پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلھێزانی جیھان شۆڕشی كوردی‌یان تێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.