نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 82 دۆلاری تێپه‌ڕاندو له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 82 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت ، هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به 78 دۆلار و 48 سه‌نت فرۆشرا.
له كاتژمێر 02:15 خووله‌كه‌ی دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 82 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی داوكاری زۆر له‌سه‌ر نه‌وتی خاو،دوێنێ دووشه‌ممه ئۆپیك سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بۆ مانگی داهاتوو"11" به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك جێگیركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.