Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:00

نووسینگه‌ى نوێنه‌رى ڕێبه‌رى گشتى ئێران له‌ ئازه‌ربایجان داخرا

کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاو بۆته‌وه‌، هاتوو كه‌ ئاژانسى تسنیمى ئێرانى باس له‌وه ‌ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئازه‌ربایجان له ‌باكۆ نووسینگه‌ى نوێنه‌رى ڕێبه‌رى باڵاى ئێرانى داخستووه‌.

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى ئه‌و ئاژانسه‌، حكوومه‌تى ئازه‌ربایجان له‌ته‌ك داخستنى نووسینگه‌ى نوێنه‌رى رێبه‌رى باڵاى ئێرانى، مزگه‌وتێكى سه‌ر به‌و نووسینگه‌یه‌شی‌ داخستووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ حكوومه‌تى ئازه‌ربایجانى  جه‌ختى له‌ ڕاستى ئه‌و هه‌واڵه‌ كردۆته‌وه‌ و وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ كردووه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ دواى ئه‌وه‌ دێ كه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و كۆمارى ئازه‌ربایجان به‌ره‌و پشێوی ڕۆیشتووه‌، له‌مباره‌‌وه‌ش دوێنێ دووشه‌م سه‌عید خه‌تیب گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى هه‌بوونى هێزى ئیسڕائیلى له‌ناو خاكى كۆمارى ئا‌زه‌ربایجان و له‌ نزیك سنوورى ئێران بینراوه‌، ئێرانیش سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌یه‌ ئازه‌ربایجانى ئاگادار كردۆته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌  ره‌تیكردۆته‌وه‌ هێزى لایه‌نى سێیه‌م له‌ نزیك سنوور بووبێ.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئیلهام ئه‌لیێف سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان له‌وتارێكدا له ‌ناوچه‌ى جبڕائیلى هه‌رێمى قه‌ره‌باغ گوتى: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ هه‌یه‌، هه‌ر لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تى له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.