كارمه‌ندێكى پێشووی فه‌یسبووك كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌ژمارى 600 هه‌زار منداڵ له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا هه‌یه، له كاتێكدا نه‌ده‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ژماری منداڵ هه‌بووایه.
فرانسیس هاوگن پێشتر كارمه‌ندى كۆمپانیاى فه‌یسبووك بووه و ماوه‌یه‌كه ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی كۆمپانیاى فه‌یسبووك ئه‌وه ده‌زانن كه منداڵانى ژێر ته‌مه‌ن 13 ساڵی هه‌ژمار‌یان له‌ناو فه‌یسبووكدا هه‌یه، ئامانجی كۆمپانیاكه‌ش قازانجكردنه له كاتی ڕیكلامكردنه‌كاندا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پڕۆگرامه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وا له منداڵ ده‌كات حه‌زیان بۆ خواردن و خواردنه‌وه نه‌مێنێ، به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ش ئه‌وه ده‌زانن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه فه‌یسبووك پاساو هه‌ژماری منداڵان ده‌هێنێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌كنیكى ژیریان هه‌یه بۆ لابردنى ناوه‌ڕۆكه زیانداره‌كان، له كاتێكدا شاره‌زایانى ناو خودى فه‌یسبووك ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كه زنجیریه‌ك ڕێكارى گرتۆته‌به‌ر بۆ قازانجكردن، هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسێبى به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه.
فرانسیس هاوگن هه‌روه‌ها پێیوایه كاڵاكانى فه‌یسبووك زیانى زۆریان بۆ منداڵان هه‌یه و هانى دابه‌شبوون و لاوازكردنى دیموكراتییه‌ت ده‌ده‌ن.
رۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.