وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاروانێكی تری ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌ته‌كه كاروانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڤاكسینی كۆڕۆنا كه گه‌یشتۆته عێراق بریتییه له 730 هه‌زار و 80 ژه‌مه ڤاكسین.
به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و ژه‌مه ڤاكسینانه‌ی كه تا ئێستا گه‌یشتوونه‌ته عێراق بریتییه له ملیۆنێك و نه‌وه‌ت و نۆ هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ژه‌مه ڤاكسینه‌كان دوای گه‌یشتنیان دابه‌شكراون به‌سه‌ر پارێزگاكان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.