ئه‌ندامێكی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و وێستگه و بنكه‌كانی ده‌نگدانی ئاشكرا كرد كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
عیماد جه‌میل له ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد: ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات و هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێنه‌وه و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ش داده‌خرێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی كه له ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن بریتین له ملیۆنێك و 75 هه‌زار و 227 ئه‌ندام.
جه‌میل ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا 6 وێستگه‌ی تایبه‌تیش دیاریكراون بۆ ده‌نگدانی به‌ندكراوان، هه‌روه‌ها چه‌ند بنكه‌یه‌كیش بۆ ئاواره و چه‌ند توێژێكی تری ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ئاماده‌كراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه به كۆی گشتی 595 وێستگه‌ی ده‌نگدان كه پێكهاتوون له 2584 بنكه دابینكراون بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو.
لای خۆشییه‌وه عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی له ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌كشه‌م زیاتر له 250 هه‌زار هێزی ئه‌منی بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێ بۆ پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ڕۆژانی 8 و 9 و 10 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێ و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی ده‌بن بۆ هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو.
جێی باسه له ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی له ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌كشه‌می داهاتوو زیاتر له 3 هه‌زار كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه كه به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری عێراق دابه‌ش بوون و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.