نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له 83 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا ئاستی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 82 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت ، هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به 79 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشرا.
له كاتژمێر 08:57 خووله‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6-10-2021 ، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 82 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی داوكاری زۆر له‌سه‌ر نه‌وتی خاو، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئۆپیك سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بۆ مانگی داهاتوو"11" به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك جێگیركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.