فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایدهگهێنێت: لە نێو فڕۆكەخانانهدا گروپێک كە بە نیازبوون بە بەڵگەنامەی ساختەوە بچنە وڵاتێكی ئەوروپیەوە دەستگیر کراون.
لەراگەیەندراوێکدا بهرێوهبهرایهتی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بڵاویکردەوە، بنکەی نشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە، دوێنێ دوشەممە لە گەشتى سلێمانی- دۆسڵدۆف توانیان ڕێگرى بکەن لە هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران، لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی سەفەری گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات .
راشیدهگهیهنن: گروپەکە کە ژمارەیان 25 گەشتیار بووە گواستراونەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت.
فرۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، لە بەڵگەکانیان دەرکەوت هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیۆمێنتن کە هیچ بەڵگەیەکى فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.