Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 16:30

دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای لەسێداره‌دانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد

بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسەننا
کوردستان TV
100%

دادگای تاوانەکانی نەجەف باشووری عێراق، سزای لەسێداره‌دانی بۆ تیرۆریستێک بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسەننا باشووری ئەو وڵاتە، دەرکرد.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکردەوە کە بەشداری کردووە لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسەننا و لە ئاکامدا، 51 کەس کوژراون و 70 کەسی دیکەیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سزاکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، دەرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.