Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 19:06

ناوی گەڕەک و ناحییە و قەزاکان لە سنووری بازنەی 1ـی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی بۆ تەرخان کراوە و دابەشکراوە بۆ 5 بازنەی هەڵبژاردن، کە پێویستە لە هەر بازنەیەک 1 ئافرەت سەربکەوێت، جا بە دەنگی خۆی بێت یان بە دەنگی کۆتا.

بەپێی داتاکانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 360 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانی هەیە و دابەشکراوە بەسەر 5 بازنەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەر بازنەیەکدا کاندیدێکی هەیە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1ـی پارێزگای سلێمانی  یادگار مەحمود نەسڕوڵڵا کاندیدی ژمارە 23ـی بەربژێر کردووە.

بازنەی 1ـی پارێزگای سلێمانی سنووری ناوچەکانی کازیوە، ئیبراھیم ئەحمەد، قڕگە، مامە یارە، سەرکارێز، گوێژە، ئازادی، شەھیدانی ئازادی، ئیبراھیم پاشا، دارۆغا، عەلی کەمال، ئیسکان، توی مەلیک، مەجید بەگ، ھەواری تازە، ھەوارە بەرزە، مامۆستایان، شێخان، ھاوکاری، کارێزە وشک، ئاشتی، رعایە، بەرانان، زەرگەتە، شەھیدانی زەرگەتە، زەرگەتەی کۆن، سەروەری، کوردسات، ڕازاوە، قەزای چوارتا، قەزای ماوەت، ناحیەی گاپیلۆن،  سنووری سوورە قەڵات دەگرێتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراق لەم بازنەیەدا 14 هەزار و 616 دەنگی بەدەستهێناوە، پێشبینی دەکرێت لە سنووری ئەم بازنەیەدا پارتی بتوانێت کاندیدەکەی خۆی سەربخات بۆ پەرلەمانی عێراق .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.