ئه‌مڕۆ چوارشه‌م عێراق ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیماڕات كردووه بۆ به‌رهه‌مێنانی 1000 مێگاوات كاره‌با له وزه‌ی خاوێن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوهێل محه‌مه‌د ئه‌لمه‌زروعی وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیماڕات سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتنیان كردووه كه خۆی له هاوكاری به‌رهه‌هێنانی نه‌وت و وزه ده‌بینێته‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاشكراشی كرد كه هه‌ردوو وه‌زیر ڕێككه‌وتنیان كردووه له‌سه‌ر به‌رهه‌مێنانی 1000 مێگاوات وزه‌ی كاره‌بای خاوێن له عێراق.
جێی باسه به‌رپرسانی كاره‌بای عێراق پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه عێراق ئێستا 20 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێنێ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه خۆی پێویستی به 30 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.