ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێ كه‌س بریندار بوون به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی تیكساس.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له ڕووداوی ته‌قه‌كردن له ناو قوتابخانه‌ی (تێمپهرڤیۆ)ی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی تیكساس.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه له لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه سێ كه‌س بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند كه ئێستا به‌دوای ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێن ته‌قه‌ی كردووه تا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ڕوون بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.