له پرسهنامهیهكدا بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان دەكات.
دهقی پرسهنامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئەكادیمی و نیشتیمانیپەورە و كۆمەڵایەتی شاری سلێمانی دكتۆر (ئەبوبەكر عوسمان) مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
6ی تشرینی یەكەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.