Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:18

گه‌شه‌ی بازرگانی ‌نێوان ئێران و عێراق زیادی کردووه‌‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌ختی له‌وه ‌كرده‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاڵا نێردراوه‌كانیان بۆ وڵاتی عێراق له‌ رێژه‌ی 28 به‌ره‌و 30% گه‌شه‌ی كردووه‌.

یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق له‌ لێدوانێكدا باسی له‌وه‌ كرد‌، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی دارایی له ‌21ی ئادار تا 20ی ئابی 2021 ناردنی كاڵا بۆ عێراق گه‌شه‌ی باڵای به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ به‌هاكه‌شی له‌نێوان 5 – 6 ملیار دۆلاره‌.

سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق تا كۆتایی ساڵی دارایی به‌ره‌و 8 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.