كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی ئه‌و كه‌س و چین و توێژانه‌ی ئاشكرا كرد كه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌توانن له پارێزگایه‌ك بچنه پارێزگایه‌كی تر.
موهه‌نه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی ڕأگه‌یاندنی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕاگهیاندنكارانهی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی كاری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن به كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان یاخود كارتی ده‌نگدانی ماوه كورت له شوێنی نیشته‌جێی خۆیان ده‌نگ بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ڕاگه‌یاندنكاران له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌بێت بچنه وێستگه‌ی دیاریكراوی خۆیان و له‌وێ ده‌نگ بده‌ن دواتر بچنه سه‌ر كاری ڕاگه‌یاندنیان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ڕاگهیاندنكارانهی له پارێزگایه‌كی تر كار ده‌كه‌ن، ده‌توانن بچنه‌وه ئه‌و پارێزگایه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌نگی لێ بده‌ن و ئه‌ویش به ڕێگه‌پێدان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منییه‌وه دوای سه‌لماندنی به كارتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕێگه به هه‌ندێ باری له‌ناكاو ده‌درێ كه‌سێك له پارێزگایه‌ك بچێته پارێزگایه‌كی تر له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 9 و 10 گواستنه‌وه و تێپه‌ڕین له‌نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕاده‌گیرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.