Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 13:23

کاندیدێکی پارتی لە سنووره‌کانی دوکان، ڕانیە و قەڵادزێ: دەیان لایەنگری لایەنەکانی تر دەنگمان دەدەنێ

کوردستان TV
100%


 کاندیدێکی پارتی لە سنووری قەزاکانی دوکان، ڕانیە و قەڵادزێ  رایده‌گه‌ێنێت، دەنگدەرانی پارتی لەم سنوورە زۆر بەحەماسن و بە جۆش و خرۆشەوە ھەوڵی سەرخستنمان دەدەن. دەشڵێ، ئەگەر پارتی بەھێز بێت، کوردستان بەھێز دەبێت.

ناسکە عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کاندیدی ژمارە 30ی بازنەی چواری سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایده‌گه‌ێنێت: بانگەشەی ئێمە لە سنووری قەزاکانی دوکان، ڕانیە و قەڵادزێ زۆر بە ھێمنی بەڕێوە دەچێ، دەنگی لایەنەکانی تریش زۆربەی زۆری بۆ ئێمە دەبێ، چونکە لەم ماوەیەدا بە دەیان لایەنگری لایەنەکانی تر پەیوەندیمان پێوە دەکەن و دەنگمان دەدەنێ، ھاوکات دەنگدەرانی پارتی لەم سنوورە زۆر بەحەماسن و بەجۆش و خرۆشەوە ھەوڵی سەرخستنمان دەدەن، پێشی وایە بەندە نەک شەنسێکی ھەبێت بۆ دەرچوون، بەڵکو ئێمە لە ئێستاوە پیرۆزبایی لە یەکتری دەکەین بۆ سەرکەوتنمان. 

ده‌شڵێت: داوایەک لە خەڵکی دەڤەرەکەی دەکات و دەڵێت، ڕووی دەنگم دەکەمە ھەموو دەنگدەرێک لە سنووری بازنەی 4، پیاو، ئافرەت، گەنج، لاو، کاسبکار، جووتیار، کادیر، مامۆستا، ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە تایبەت پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، دەنگمان پێبدەن بۆ ئەوەی بتوانین دەنگی ئێوە و داواکارییەکانتان بگەیەنین بە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاری بکەین لە ژیانتان و خۆشگوزەرانی و ئارامیتان بۆ بێنین، بۆ ئەوەی بتوانین کوردستان بەھێز بکەین، جارێکی تر حەشدی شەعبی و نەیارانی کورد ھەوڵی ئەوە نەدەن بیانەوێ کوردستان لاواز بکەن و داگیری بکەنەوە، بۆیە دەڵێم دەنگمان پێ بدەن، ئەگەر ئێمە بەھێز بین، کوردستان بەھێز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.