Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 13:24

کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان داوا لە نەتەوەی تورکمان دەکەن دەنگ بە لیستی پارتی بدەن

کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق پشتگیری خۆیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان لە کوردستانی عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند و دەشڵێن، پێمان وایە پارتی دەتوانێت داکۆکیکاری ڕاستەقینەی گشت نەتەوەکانی کوردستان بێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەکەمان بڕیارماندا کە وەک کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان لە کوردستانی عێراق پشتگیری خۆمان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕابگەیەنین.

هەروەها تێیدا هاتووە، پێمان وایە پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت داکۆکیکاری ڕاستەقینەی گشت مافەکانی نەتەوەکانی کوردستان بێت و مێژووش ئەو ڕاستییەی سەلماندووە.

هەر لە بەیاننامەکەدا کۆمەڵەکە داوایەک ئاراستەی نەتەوەی تورکمان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، داوا لە گشت نەتەوەی تورکمان بە گشتی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان بە تایبەتی دەکەن کە لەڕۆژی دەنگدان ڕووبکەنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.