کاندیدى ژمارەی 22 ی پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى سێی سلێمانی رایدهگهێنێت، به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاووڵاتییان و خه‌ڵکى ناوچه‌ى شاره‌زوور جێگه‌ى خۆشحاڵییه، هه‌ڵوێست و هه‌وڵەکانى ئێمه له خوله‌کانى پێشووى پەرلەمانی عێراق له گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌یه که‌وای کردووه به‌م شێوه فراوانه پشتگیریمان لێ بکرێت".
ئه‌شواق جاف کاندیدى ژمارەی 22ی پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى سێی سلێمانی رایدهگهێنێت: سوپاسى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌م به شێوەیه‌کى گشتى و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکى به‌ئه‌مه‌کى شاره‌زوور و ناحیه و گونده‌کانى ده‌وربه‌رى که به‌و شێوه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌وه تا ئێستا پشتگیریى خۆیان ده‌بڕیوه و ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندیى به هه‌ڵوێستى به‌نده‌وه هه‌بووه له په‌رله‌مانى عێراق که پێشمه‌رگه‌ئاسا به‌رگریم له قووت و مافى هاووڵاتییان کردووه به‌بێ جیاوازى.
ده‌شڵێت: به‌ڵێن بێت دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر متمانه‌ى هاووڵاتییان به‌ده‌ست بهێنم له‌وه زۆر زیاتر دەکه‌م که پێشتر کردوومه، ئه‌مه ته‌نها قسه نییه، هه‌میشه خۆم به خزمه‌تکارى هاووڵاتییان زانیوه.
کاندیده‌که‌ى پارتى له شاره‌زور و قه‌زا و ناحیه‌کانى ده‌وربه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: ده‌چمه هه‌ر شوێنێک تهعامولى هاووڵاتییان به شێوەیهکه، که وه‌ک ئه‌ندامێکى خێزانه‌کانى خۆیان سه‌یرم ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته، بۆیه به‌پێى ئه‌و ئاماژانه‌ى که هه‌یه پشت به‌خوا و ده‌نگده‌ره دڵسۆزه‌کان ئه‌م جاره‌ش متمانه‌ى هاووڵاتییان به‌ده‌ست ده‌هێنین.
ئه‌شواق جاف ئێستا له بازنه‌ى سێى سلێمانى به ژماره 22 کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.