ئه‌مڕۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی باس له‌وه ده‌كات، كه به‌له‌مه‌كانی سووپای پاسداران رێگریان له‌كه‌شتییه‌كی ده‌ریاوانی ئه‌مریكی له‌كه‌نداو كردووه، له‌كاتێكدا به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئاگای له‌هیچ زانیارییه‌كی له‌و شێوه‌یه نییه، كه له‌م ماوه‌یه‌دا روویدابێ.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی چه‌ند گرته‌یه‌كی یه‌كێك له‌به‌له‌مه خێرایه‌كانی پاسدارانی نیشانداوه راوی یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه ده‌نێ، كه ئالای ئه‌مریكی له‌سه‌ر بووه، هاوكات تۆمارێكی ده‌نگیش به‌زمانی فارسی ده‌ڵێت "به‌ردامبه له‌راونانی" به‌ڵام راپۆرته‌كه باس له‌كاتی رووداوه‌كه ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیمۆسی هۆكینز گوته‌بێژی كه‌شتی پێنجه‌می ده‌ریاوانی ئه‌مریكی، كه باره‌گاكه‌ی له به‌حرێنه گوتی "له‌م دوو رۆژه‌دا شتێك رووینه‌داوه وهیچ زانیارییه‌كم له‌لا نییه".
هاوكات له‌مایۆی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه كه‌شتییه‌كی ئه‌مریكی له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له 3 به‌له‌می ئێرانی له‌كه‌نداو ئاگری ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ئاسماندا په‌رش و بڵاوكردۆته‌وه، كه‌چی سووپای پاسداران له‌لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئاگری ئاگاداركردنه‌وه‌ی دژ به 7 كه‌شتی ئه‌مریكی له‌نۆكه‌ندی هورمز په‌رش و بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌سیۆشیتد پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.