Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:57

کۆبوونه‌وه‌ی داڕشتنی مۆسکۆ سه‌باره‌ت به‌ئه‌فغانستان

کوردستان TV
100%

نێردراوی سه‌رۆكی رووسیا له‌ئه‌فغانستان باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ رووسیا بانگهێشتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وی تاڵیبان كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داڕشتنی مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌ئه‌فغانستان.

زامیر كابۆلۆف نێردراوی سه‌رۆكی رووسیا له‌ئه‌فغانستان  له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگه‌یاند، ‌ "بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 20ی تشرینی یه‌كه‌م كه‌ سه‌باره‌ت به‌ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ بانگهێشتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كراوه‌ تا ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بێت، به‌ڵام دیاری نه‌كردووه‌ كێ سه‌رۆكایه‌تی شاندی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات". 

هه‌روه‌ها كابۆلۆف له‌باره‌ی سنووری نێوان ئه‌فغانستان و تاجیكستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ هیچ پشێوییه‌ك له‌سه‌ر سنوور نییه‌، ته‌نیا چه‌ندین لێدوان له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌درێ، له‌ئێستادا هه‌موو شتێك هێمنه،‌ گوتیشی "هیچ زانیارییه‌كی وام له‌لا نییه‌ سه‌باره‌ت به‌بوونی پێكدادان و پشێوییه‌كان"، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ جگه‌ له‌بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و رووسیا هه‌ریه‌ك له‌ چین و ئێران و پاكستان وهیندستان به‌شدار ده‌بن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا.

SKY NEWS+SPUTNIK
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.