Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:29

 نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان قۆناغه‌ گرنگه‌که‌ ده‌ستپێده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیكیوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراقدا، باس له‌وه‌ده‌كات هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێ تا هیچ ساخته‌كارییه‌ك له‌م شایسته‌ گرنگه‌دا ئه‌نجام نه‌درێ.

جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراقدا جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ دوای هه‌ڵبژاردن قۆناغه‌ گرنگه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئاماژه‌شی به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانی عێراقییه‌كان له‌خۆ بگرێ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی راگه‌یاندنی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كار بۆ دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات،  هه‌وڵێكی زۆریش ده‌درێ تا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ساخته‌كاری نه‌هێڵدرێ.

العربیه‌
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.