به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 32 كه‌س بریندار بوون و راگرتنی گه‌شتكردن به شه‌مه‌نده‌فه‌ریش كاریگه‌ری كرده سه‌ر 368 هه‌زار گه‌شتیار.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5،9 پله باكووری رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنی هه‌ژاند.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5،9 ویلایه‌تی چیبا'ی هه‌ژاندووه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆ. بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 80 كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا رووی داوه.
سه‌ره‌تا ئاژانسه‌كه بڵاوی كردبووه‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 6،1 رووی داوه به‌ڵام دواتر راستی كرده‌وه و كردیه ٥،٩ پله.
له تۆكیۆ و هه‌ردوو ویلایه‌تی كاناگواوا و سایتاما هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه.
هه‌رچه‌ند دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن هۆشداری نه‌دا له روودانی تسونامی، به‌ڵام له دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی له ئاداری 2011 له باكووری رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆ رووی دا كه
نۆ پاشله‌رزه‌ی لێ كه‌وته‌وه به به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه داده‌ندرێت كه له تۆكیۆی پایته‌خت هه‌ستی پێ كراوه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 32 كه‌س بریندار بوون و راگرتنی گه‌شتكردن به شه‌مه‌نده‌فه‌ریش كاریگه‌ری كرده سه‌ر 368 هه‌زار گه‌شتیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.