Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:29

تیمەکانی شارەوانی هه‌ولێر چەندین تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوویان لەناوبرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، چەندین تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوویان لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە لەناوبرد.
بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەسەرپەرپەرشتی لێژنەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری (هۆبەی خزمەتگوزاری و هۆبەی ژینگەپارێزی لە کانی قرژاڵە). چوار تۆن گۆشتی خراپبووی یەکێک لە بازارەکانی شاری هەولێر، لەناوبران.
وێڕای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانەی ناو گەڕەک و کۆڵانەکان و بەردەوامی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی بازاڕەکان، تیمەکانمان لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ڕۆژانە چەندین تۆن لە زبڵ و خاشاک و کەلوپەل و خۆراکی ماوە بەسەرچوو ژێر خاک دەکەن و لەناو دەبرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.