Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:23

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو گەیشتە 82 دۆلار و 95 سه‌نت

کوردستان TV
100%


بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82  دۆلار  و 95 مامەڵەی پێوەکرا.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 82،50 دۆلار و رۆژەکەی بە 81،95 دۆلار تەواو کرد. بەڵام کاتژمێر 10:03ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا 1،22 هەڵکشانی بەخۆوەبینی و گەیشتە 82،95 دۆلار.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 79،36 دۆلار فرۆشرایە کڕیاران.

دوای ئەوەی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەڕێی فرۆشتنی یەدەگەکانی نەوتی وڵاتەکەیەوە هەوڵدەدات رووبەڕووی زیادبوونی نرخی نەوت ببێتەوە، کەمێک نرخی نەوت دابەزی، بەڵام کاتێک وەزارەتی وزەی ئەمریکا ئەوەی راگەیاند کە لە ئێستادا پلانێکی لەو شێوەیەیان نییە، دووبارە نرخەکان بەرز بوونەوە.

زیادبوونی نرخی غازی سروشتی وای کردوە بەشێک لە دامەزراوە پیشەسازییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەبری غازی سروشتی، نەوت بەکاربهێنن، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

لە لایەکی دیکەشەوە وێڕای زیادبوونی نرخی سووتەمەنی، رێکخراوی وڵاتانی ئەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەیاندا بڕیاریاندا لە چوارچێوەی ئەو پلانەی پێشتر ئامادەیان کردبوو، رووبەڕووی بانگەوازەکانی تایبەت بە زیاد کردنی بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ 400 هەزار بەرمیل لە مانگی تشرینی دووەمدا، ببنەوە، ئەمەش رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخەکاندا.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.