پێشمه‌رگه‌یه‌ك له كاتی چوونی بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 ى 10 ى 2021 ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی رێبین ره‌مه‌زان له كاتی چوونی بۆ قه‌زای خورماتوو بۆ به‌شداری كردنی له ده‌نگدانی تایبه‌ت ، دووچاری رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ش بریندار ده‌بێت.
عەقید خەلیل محەمەد، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی برایەتی لە خورماتوو رایدهگهێنێت: رووداوه‌كه لە ڕێگەی نێوان خورماتو بۆ كەركووك بووه ، كه‌به‌هۆیه‌وه ، موقەدەمێكی پێشمەرگە بریندار بووه و پێشمەرگەیەكیش گیانی لەدەست داوه.
راشیگه‌یاند: ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كه لە سنووری كەلارەوە هاتوون به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییان له‌ده‌نگ دانی تایبه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.