جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی تایبه‌ته بۆ هه‌مووان، چونكه ده‌بینین عێراقییه‌كان به ئازادانه ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و ئاواته‌خوازیشم پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و باش و خێرا تا كۆتایی به‌ڕێوه‌بچێت.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیاریی چاودێرییه‌كانمان تا ئێستا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و باش به‌ڕێوه ده‌چێت و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه، بێگومان له كۆتایی پڕۆسه‌كه‌ش بیروبۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ته‌واوی پڕۆسه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕوو و هه‌ڵسه‌نگاندنمان ده‌بێت.
پلاسخارت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: من دڵخۆشم كه ده‌بینم ئه‌مڕۆ زۆرێك له خه‌ڵكان پێویستیان به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن هه‌یه و بێگومان ئه‌م ڕۆژه بۆ عێراقییه‌كان ڕۆژێكی پیرۆزه.
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاشیگه‌یاند: هاتنی نێرده و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان بووه، بێگومان عێراقییه‌كانیش نا‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2018 ڕووی دا دووباره ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن دووباره هیوا بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌یامنێری(كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له نیۆیۆڕك بڕیاری دابوو زۆرترین نێرده و چاو‌دێر بۆ عێراق بنێرێ، بێگومان ئێمه‌ش كارمان ته‌نیا پێشكه‌شكردنی هاوكاری هونه‌ری و یاسایی نییه، به‌ڵكو چاودێری ته‌واوی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.