لە سنووری بنکەی 230ی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تا کاتژمێر 5ی ئێوارە ڕێژەی دەنگدان 95% بووە.
دەریا سمکۆ بەرپرسی بنکەی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆی 1862 دەنگدەر لە سنوورەکەمان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە 1750 دەنگدەر دەنگی خۆی داوە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە نزیکەی 95% و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە و هیچ کێشە و گرفتێک نەهاتۆتە پێشمان.
بەرپرسی بنکەی چۆمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: ئەو ڕێژەیەی ماوە، ڕەنگە بەشێکیان ناوی مردووبن و ئەوەندە خولەکەی ماویشە ئەوانەی تا ئێستا نەهاتوون دەنگ بدەن، بنکەی دەنگدەران تا کاتژمێر 6 ئێوارە کراوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.