Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:25

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 100 قوربانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو مزگه‌وتی سه‌عید ئابادی شاری خان ئاباد ولایه‌تی قه‌ندوزی باكووری ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌ كه‌ بووه‌ته‌‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 100 كه‌س.

ئاژانسی (فڕانس پرێس)ی فه‌ڕه‌نسی باس له‌وه ‌ده‌كات، له ‌كاتی نوێژی هه‌یندا و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌نوێژخوێنان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی داوه‌.
عه‌لی ره‌زا وه‌ك شایه‌حاڵێك بۆ ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاند:‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتی نوێژكردندا بووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌‌.
به‌ر‌پرسێكی شاری خان ئاباد ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوو خۆكۆژ له‌ كۆتاییه‌كانی نوێژی هه‌ینی ئه‌نجامداراوه‌. 


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌نێو مزگه‌وته‌ ڕووخاوه‌كه‌ ته‌رمه‌كان ده‌گوازته‌وه‌ بۆ ناو ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن.
لای خۆشیانه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی سه‌ر به‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی.
ئه‌م مزگه‌وته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ ئه‌نجمدراوه‌ زیاتر له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ نوێژ و وتاری تێدا ده‌خوێندرێته‌وه‌، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ نیشان نه‌داوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.