هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس بریندار بوون.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 9 - 10 - 2021 ، لە ناو ناوشاری کەلار و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی)ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕویدا.
هاتووچۆی گه‌رمیان رایدهگهێنێت: ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (میتسیوبۆشی گلان و ماتۆڕسکیلێک ) روویدا .
راشیدهگهیهنن: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لێخوری ماتۆڕسکیلەکە و سەرنشینێکی بریندار بوون ، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کران ، یەکێک لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کراوە .
رووداوێکی هاتووچۆ له گه‌رمیان برینداربوونی 2 که‌سی لێکه‌وته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.