Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 05:58

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

بەیانی دەنگدانی گشتی دەست پێدەکات
کوردستان TV
100%

 

بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و بەیانی دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 6:00ـی بەیانی بە بڕیاری کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات، هەر لایەنێکیش پابەند نەبێت بە بڕیاری کۆمسیۆن، سزا دەدرێت.

پێشتر جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و لە دوای ئەو وادەیەوە هەر کەس بانگەشە بکات سزا دەدرێت.

دوێنێ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد، کە دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارە و زیندانیکراوان دەگرێتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەتی ڕاگەیاند، کە ڕێژەکە گەیشتووەتە %69، لە کۆی 1 ملیۆن و 169 هەزار دەنگدەر 821 هەزار و 800 هاووڵاتی بەشداری دەنگدانیان كردووه‌.

هەروەها بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن و نوێنەرەکانیان سەربخەن بۆ پەرلەمانی عێراق.

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، زیاتر لە 25 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و 3243 کاندید ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسیێک لە کۆی گشتی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.