پزیشك ناسر همەتی چاڵاكوانی كورد و دانیشتووی ئیسفەهان کەئێستا لە بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە ماوەی سزای 2 ساڵ بەندکرانەکەی تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەیەکی دیکەدا دیسان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: پزیشك ناسر همەتی، دەروونناس و وەرگێری کورد و خەڵکی ئابدانان کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان ڕاگیراوە، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕسی ئیسفەهان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ناسر هیمەتی ڕۆژی پێنجشەممە (26ی دێسامبری 2019) و لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی 2018 لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە (23ی 5ی2021) لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” و “بێ ڕێزێ بە ڕێبەری ئێران” سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
پزیشك ناسر همەتی (10ی 7ی 2021) دوای سەردان بۆ بنکەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئیسفەهان دەستبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە گوازرایەوە.
پزیشك ناسر همەتی پزیشکی دەروونناس و وەرگێری خەڵکی شاری ئابدانانی سەربە پارێزگای ئیلام و یەکێک لەچالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری ئیسفەهانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.