Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:43

سووریا .. فرۆکه‌کانی ئیسرائیل هێرشیان کرده‌ سه‌ر باره‌گای میلیشیاکان و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە درەنگانی شەوی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی تیفۆری سەربازییان لە گوندەوارەکانی حمسی رۆژهەڵات کردە ئامانج لە ئاکامدا ژمارەیەک لە چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران و بریندار بوون.
روانگەکە روونیشی کردەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری ئەو فڕۆکەخانەیە بیسترا کە کۆگا و بنکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە میلیشیاکانی ئێران لەخۆ دەگرێت.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل بۆردومانێکی ئاسمانی لە ناوچەی تەنەفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی تیفۆری سەربازیی لە ناوچەی ناوەند ئەنجامدا کە بووە هۆی برینداربوونی 6 سەرباز و، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا بەرپەرچی چەند مووشەکێکی دایەوە و هەندێکیان خستەخوارەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.