به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كرد به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
لیوا تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه دوێنێ هه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه هه‌رده‌م ڕۆلێكی به‌رچاویان هه‌بووه له پاراستنی پاڵێوراوان و ده‌نگده‌ران له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هه‌روه‌ها پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
لیوا تارق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هیواخوازین گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیشدا كه سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، به هه‌مان گڕوتینه‌وه له ئاماده‌باشیدابن بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ ده‌نگده‌ران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.