Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 02:21

پارێزگارى هەولێر عارەبانەی کارەبایی بەسەر پێشمەرگە کەمئەندامه‌کانی شەڕی داعش دابەش ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ شەموو ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە ڕێورەسمێکدا عارەبانەی کارەباییی خاوەن پێداویستی تایبەت و هاوکارى پارێزگاى بەسەر چەند پێشمەرگەیەکی کەمئەندامی شەڕی تیرۆرستانی داعش دابەش کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا کە بەڕێوەبەرى (EJCC) پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوو، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە خزمەتى ئێوەداین کە بە لەدەستدانى بەشێکى جەستەى خۆتان پارێزگاریتان لە خاکى نیشتمان کردووە، ئێوە ئەو کەسانەن کە لەپێناو بەرگرى لە کوردستان و دەستکەوت و خاکەکەى ئامادەبوونە گیانى خۆتان بکەنە قوربانى و قوربانیتان بە بەشێک لە خۆتان داوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمە هەرچی بۆ ئێوە بکەین هێشتا کەمە لە ئاست ئەوەى ئێوە پێشکەشى کوردستانتان کردووە، ئەوەى ئەمڕۆ ئێمەش پێشکەشى ئێوەى دەکەین شتێکى کەمە لەبەرامبەر ئەو قوربانییەى ئێوە داوتانە، هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە ئێوەى ئازیز بکەین کە شایەن و سایستەى زۆر لەوە زیاترن.

دواتر پارێزگارى هەولێر جگە لە هاوکارى پارێزگا، 12 عارەبانەی کارەبایی خاوەن پێداویستی تایبەتى پێشکەش بە 12 پێشمەرگەی کەمئەندامی شەڕی تیرۆرستانی داعش کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.