ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاشكرای كرد، كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و شه‌موو ئاسمانی ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به ڕووی گه‌شیاران داده‌خرێن وه‌ك خۆئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌ڕێوه بچێت.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو و كه‌مێك پێش ئێستا بڵاوی كرده‌وه، ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 9ی شه‌و سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گیرێن.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: جوله‌ی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سڕا ڕاده‌وه‌ستن.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاسمانی عێراق بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌سه‌ر گه‌شتیاران داده‌خرێن و ڕۆژی دووشه‌م كاتژمێر 6 به‌یانی دووباره گه‌شته‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
جگه له فڕۆكه‌خانه‌كان، به پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ده‌روازه و مه‌رزه سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ داده‌خرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مان كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ست پێ بكات و كاتژمێر 6ی ئێواره به‌كۆتا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.